18/02/2020
1970 جار خوێنراوەتەوە
ههشت جۆره جیاوازهكهی سهرئێشه و هۆكارهكانی
پهیام
سەرئێشە، نەخۆشیەکە کە رەنگە بەبێ جیاوازی تووشی
هەموان ببێت، بەهۆی سەرماوە یاخود کرژبوونی ماسولکەکان، یان ماندووبوونێکی زۆرەوە،
بێگومان ئەگەر کەسەکە نەخۆشیەکی دیکەی نەبێت، گرنگتری جۆرەکانی سەرئێشە ئەمان :
۱-سەرئێشەی کافیین:
ئەگەر راھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک
چا و قاوە لە کاتێکی تایبەت دا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت
داوای کافاین دەکات و توشی سەرئێشە دەبیت.
۲-سەرئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە:
هەندێک کات بوونی ئازار لە ددانەکانتدا، بەهۆی
هەوکردنی پوک یان کلۆربوونەوە، جۆرێک لە سترێسی بۆ دروست دەبێت و دواجار دەبێتەهۆی
سەرئێشە.
۳- سەرئێشەی هەڵگەڕاو:
بەکارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەکان لە
لوتدا، دەبێتەهۆی لوتگیران، دواجاریش کاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و تووشی ئازار دەکات.
٤-سەرئێشەی سترێس
یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە، کە بەهۆی
سترێس و باری دەروونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە تووشی هەردوولای سەر و ناوچەوان
و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.
٥-سەرئێشەی هۆڕمۆن
زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان
لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دووگیانی.
٦-سەرئێشەی نیوەیی- شەقیقە(migrane ):
ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا
تووشی گێژبوون و دڵ تێکهەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی
و دەنگەکان.
۷-سەرئێشەی هێشوویی (صداع عنقودي):
بەهەمانشێوە تووشی بەشێکی سەر دەبێت، زیاتر لە
دەوری چاودایە، لەهەمانکاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان روودەدات، فرمێسکیش بەچاوتدا
دێتەخوارێ.
۸-سەرئێشەی ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب
الانفیة):
بەشی پێشەوەی سەر و دەموچاوت تووشی ئازار دەبێت،
بەهۆی هەوکردنی گیرفانەکانی لوتەوە.
دكتۆرههڤین کهمال شا محهمهد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە