17/02/2020
505 جار خوێنراوەتەوە
ئیندۆنیزیا.. له مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره‌دا، سه‌دان كه‌س مسوڵمانبوونی خۆیان ڕاگه‌یاند
په‌یام
له مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره‌دا كه بۆیان ڕێكخرابوو 300 كه‌س به‌كۆمه‌ڵ له ئیندۆنیزیا مسوڵمان بوونی خۆیان راگه‌یاند.
ڕۆژی هه‌یینی ڕابردوو، له ویلایه‌تی (سولاویسی)ی وڵاتی ئیندۆنیزیا 300 كه‌س به‌كۆمه‌ڵ مسوڵمان بوون و ده‌ستبه‌رداری بیروباوه‌ڕی ناسراو به (الإحیائیه)ی خۆیان بوون.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆی ئیندۆنیزیا بڵاویان كرده‌وه ئه‌و 300 مسوڵمانه له هۆزی (تاو تا وانا)ن كه له چیای (تۆكالا)ی دوورگه‌ی (سولاویسی)ی نێوه‌ڕاست ده‌ژین.
پڕۆسه‌ی مسوڵمانبوونی ئه‌و 300 كه‌سه‌ی سه‌ر به باوه‌ڕی (الإحیائیه) له ئاهه‌نگێكی به‌كۆمه‌ڵدا له مزگه‌وتی (فوڕقان) له ناوچه‌ی (مۆڕواڵی باكوور) به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا زانیاریی گرنگیان له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه پێ درا.
بیروباوه‌ڕی (الإحیائیه) كه پێشتر ئه‌م 300 كه‌سه له‌سه‌ری بوون، پێی وایه هه‌موو شتێك له سروشتدا به بێ گیانه‌كانیشه‌وه جۆرێك له ڕۆحیان تێدایه، ئه‌م بیروباوه‌ڕه ماوه‌ی هه‌شت هه‌زار ساڵه له نێو دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئیندۆنیزیا بڵاوه.
كۆماری ئیندۆنیزیا وڵاتێكه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیاوه و له 17 هه‌زار و 508 دوورگه پێكهاتووه‌و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 238 ملیۆن كه‌سه و به گه‌وره‌ترین وڵات داده‌نرێت كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی مسوڵمانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە