17/02/2020
471 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ڵه‌بجه.. وه‌فدێكی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كرد
په‌یام
وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی یه‌كگرتووی ئیسلامی و مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی _یان كرد.
وه‌فده‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه پێكهاتبوون له مامۆستا سدیق گه‌چێنه‌یی و ژماره‌یه‌ك له كارگێرانی مه‌ڵبه‌ند و له لایه‌ن شێخ حه‌سه‌ن شێخ عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك له كارگێرانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر برایه‌تی نێوانیان كرده‌وه و رووداو پێشهاته‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه تاوتوێ كران.
هاوكات وه‌فده‌ی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسان و كارگێرانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامانی بزوتنه‌وه‌وه پێشوازی كران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە