16/02/2020 735 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری یاری نەکردنی کریستیانۆ بەرانبەر بریشیا ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاری یانەکەی بەرانبەر بریشیا ئامادە نابێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەبێت.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلا سێرای ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، خودی کریستیانۆ داوای لە ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەر کردووە بۆ یاری یانەکەیان بەرانبەر بریشیا یاری نەکات، ئەمەش لە پێناو ئەوەی بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ بە توانایەکی زۆر باشترەوە ئامادەی ئەو قۆناغە گرنگەی وەرزەکەی بێت.

لە 26ی ئەم مانگەدا و لەسەرخاکی فەرەنسا یانەی یۆڤانتۆس دەبێتە میوانی یانەی لیۆنی فەرەنسی و لە 17ی مانگی داهاتووشدا و لە شاری تۆرینیۆ لە یاری گەڕانەوەدا میوانداری یانە فەرەنسییەکە دەکاتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کریستیانۆ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە خانمەپیرەکەی ئیتاڵیاوە کردووە پێش یارییەکانی چامپیۆنسلیگ بەردەوام پشوو وەردەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا