13/02/2020 1618 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید بە زەبری مووچەی ساڵانە هەوڵی ڕفاندنی ئامانجێکی بەرشەلۆنە دەدات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە زەبری مووچەی بەرزی ساڵانە دەیەوێت لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.

 

 کەناڵی تی وای سی ئەرجەنتینی ئاشکرای کردووە، کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیان بە یانەی ئینتەرمیلانەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، ئامادەن نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ کە نزیکەی 120ملیۆن یۆرۆیە بدەن و یاریزانەکە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازنەوە.

سەرچاوەکە لە درێژەی هەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید دەزانن گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ئاسان نییە، چونکە یانەی بەرشەلۆنەش خواستی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیەی هەیە و پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان یاریزانەکە و لیۆنێل مێسیش هاوکار دەبێت بەوەی یاریزانەکە بلوگرانا هەڵبژێت، بەو ئەو مەبەستەش کارگێری ڕیاڵ مەدرید بریکاری یاریزانەکەی ئاگادرکردۆتەوە ئامادەن ساڵانەی 14ملیۆن یۆرۆ بە مارتینێز بدەن و درێسی قەڵای سپی بەرز بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی ماوەی دوورکەوتنەوەی دی بڕۆینی ڕاگەیاند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمجارەش مۆرینیۆ دوورخرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. خولێکی نوێ بە ناوی (سوپەرلیگ) بە ئامادەیی 12 یانەی گەورە ڕاگەیاندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میون بەیاننامەیەکی توندی دژی هانسی فلیک دەرکرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید تووشی کۆرۆنا بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پیرلۆ پێکانی کریستیانۆی ڕاگەیاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا بەڵێنی گواستنەوەی یاریزانێک بە مێسی دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ڤینسیۆس ئاشکرا دەکرێت

سەرەتا