08/02/2020 539 جار خوێنراوەتەوە

كام جۆره‌ ده‌مامكه‌ باشترینه‌ و چۆن به‌كاری بهێنین؟

په‌یام

زۆر جار پرسیار دەکرێت کە ماسک دوو ڕووی هەیە چۆن ڕووەکان بەکار دێت ؟

تا چەند ڕاستە کە زۆر جار لە سۆشیال میدیا بانگەشە دەکرێت کە کامە ڕووی ماسک لەلای دەمت بێ؟

ماسک زۆر جۆری هەیە ماسکی ئێن ۹۵ باشترین ماسکە بۆ خۆ پاراستن بەکاردێت لە ژینگەی پیس و دووکەڵ و نەخۆشی بەڵام ئەو ماسکەی کە لە ووڵاتی ئێمە باوه و خەڵک بەکاریدەهێنێت بۆ خۆپارێزی لە کاتی بوونی تۆز و خۆڵ باران و تەنانەت لە کاتی پەتا بریتییە لە ماسکی نەشتەرگەری واتا هەمان ئەو ماسکەیە کە پزیشک و ستافی پزیشکی بەکاری دەهێنن ئەمیش بۆ خۆ پاراستن بەکاردێت بەڵام ماسکی ئێن(95N ,respirator ) باشترە و سەلەمەت ترە.

ماسکی نەشتەرگەری لە سێ چین پێکهاتووە:

۱_چین ناوەوە کە چینێکی سپییە توانایی مژینی شێداری و هەناسەی هەیە بەمەش بێزاری کەم دەبێتەوە بۆیە پێویستە لە هەموو کاتێک ڕوو لە دەم و لووت بێت
۲_چینی ناوەڕاست فلتەری تێدایە توانای گێرانەوەی بەکتریایی هەیە
۳-چینی دەرەوە کە چینێکی ڕەنگدارە وەک پەمەیی و شین و ڕەش هتد لەگەڵ چینی ناوەڕاست توانای گێرانەوەی ئاو و شلەی هەیه وەک خوێن و ئاو ...هتد
بەکارهێنانی ماسک لە هەموو بارێکە ڕووە سپییەکەی لە دەم بێت بەستەرە لێوارە رەقەکە لەسەرەوە بێت و کاریگەری زیاترە و زانستی ترە بە پێچەوانەوە کاریگەری کەم دەبێتەوە.


دكتۆر کۆچەر کەریم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی دەكرێت دانیشتوانی ئێران لە 2100 دا بۆ 30 ملیۆن كەس دابەزێت

  • پێش 2 هەفتە

    بەهۆی مۆبایلەوە مرۆڤ ساڵانە 120 هەزار وشە كەمتر دەدوێت

  • پێش 2 هەفتە

    دامەزرێنەری واتسئاپ 200 ملیۆن دۆلار بە نەخۆشخانەیەكی ئیسرائیل دەبەخشێت

  • پێش 2 هەفتە

    پێنتاگۆن دۆسیە نهێنییەكانی تەنە فڕیوەكان و بوونەوەرە ئاسمانییەكانی بڵاو كردەوە

  • پێش 4 هەفتە

    لە فێستیڤاڵێکدا لە خورماڵ زیاتر لە 30 جۆر گیای بەهارە پێشکەشکران

  • 23/02/2026

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • 20/02/2026

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • 07/02/2026

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

سەرەتا