27/01/2020 403 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. باری ته‌ندروستی زیندانییه‌ مانگرتووه‌كانی چاكسازی گه‌وران ڕوو له‌ خراپبوونه‌

په‌یام

باری ته‌ندروستی زیندانییه‌ مانگرتووه‌كانی چاكسازی گه‌وران ڕوو له‌ خراپبوونه‌ و تا ئێستاش له‌ مانگرتن به‌رده‌وامن.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ 5 زیندانی له‌ گرتوخانه‌ی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی مانیان له‌ خواردن گرتووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ نێو زیندانی چاكسازی گه‌ورانه‌وه‌ به‌ په‌یامی راگه‌یاند باری ته‌ندروستی ئه‌و زیندانیانه‌ ڕووی له‌ خراپ بوونه‌ و یه‌كێك له‌ زیندانییه‌ مانگرتووه‌كانیش به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یه‌كێك له‌و زیندانیانه‌ خوێنی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر ژیانی دروستبووه‌.

هۆكاری مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ زیندانیانی مادده‌ی تیرۆر له‌ ئازادی به‌ مه‌رج هه‌ڵاوێردراون.

پێشتریش به‌دریه‌ ئیسماعیل بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌ مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی زیندانییه‌كانی كرد و به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند داواكاری ئه‌و زیندانیانه‌ ڕه‌وایه‌ و پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه‌ بچن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    به‌هۆی دۆخی كه‌ش و هه‌واوه‌؛ له‌ گه‌رمیان پشووه‌

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    باران بارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی كۆ ببنه‌وه‌؛ به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ته‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكرێ.. خێزانێك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری خازر گیریان خواردبوو؛ ڕزگاركران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەشێك لە دەستنووسەكانی مامۆستا نوورسی لە ئیستەنبووڵ پارێزراون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارینی بەفر لە باكووری كوردستان ڕێگاوبانی 62 گوند و شارۆچكەی داخست

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە رۆژئاوا بەهۆى داعشەوە ئاهەنگگێڕان لەساڵیادى ڕووخانى ئەسەددا قەدەغەکرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاره‌وانی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی كردووه‌

سەرەتا