27/01/2020
398 جار خوێنراوەتەوە
سه‌یدسادق.. خۆپیشاندان سازكراو هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر چالاكان و رۆژنامه‌نووسان
په‌یام
له قه‌زای سه‌یدسادق خۆپیشاندان بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و، هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر چالاكان و تیمی ڕۆژنامه‌وانیی میدیاكان. به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش زللـه‌ی له په‌یامنێرێكی په‌یام داوه و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه، سه‌نته‌ری میترۆیش به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هاووڵاتیانی قه‌زای سه‌یدسادق بۆ داوای دابه‌شكردنی نه‌وت و زیادكردنی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م بینای قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه و، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكیش ڕێگای سه‌ره‌كیی بازاڕی سه‌یدسادقیان داخست.
له‌لایه‌ن ئاسایشی سه‌یدسادقه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه به ناوی (زانا عه‌لی) و بۆ ماوه‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، دواتریش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگرییان له میدیاكان كرد ڕووماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن و، هێرشیان كرده سه‌ر تیمی ڕۆژنامه‌وانیی په‌یامیش. له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌یدسادقه‌وه به زللـه له هۆشیار محه‌مه‌د، په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام دراوه و، دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر.
هه‌روه‌ها تیمه‌كه‌ی په‌یام براون بۆ ئاسایشی سه‌یدسادق و، كه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیان لێوه‌رگیراوه و، هه‌موو گرته و وێنه‌ی تایبه‌ت به خۆپیشاندانه‌كانیان سڕیونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی پێشێلكاری به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ به‌رگری له ڕۆژنامه‌نووسان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ڕۆژنامه‌نووسان به پاساوی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت، كرده‌یه‌كی نایاساییه و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".
میترۆ داواش ده‌كات ژینگه‌یه‌كی ئارام و هانده‌ر بۆ میدیاكاران بڕه‌خسێنرێت و پارێزه‌رانی یاسا ڕێز له یاسا بگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە