27/01/2020
348 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ڵه‌بجه.. كاسبكارانی بازاڕه سوتاوه‌كه 200 هه‌زار دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه
په‌یام
شه‌وی رابردوو به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بازاری هانا له هه‌ڵه‌بجه سوتا و مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیاتر له 200 هه‌زار دۆلار زیان به كاسبكارانی بازاره‌كه گه‌یشتبێت.
به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، پێشتریش هۆشدارییان داوه‌ته خاوه‌ن دوكانه‌كان كه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له بازاره‌كه‌دا نیه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە