27/01/2020
316 جار خوێنراوەتەوە
ده‌زگای كاروباری مین: ساڵی ڕابردوو به‌هۆی مینه‌وه 22 كه‌س بوونه‌ته قوربانی
په‌یام
له ساڵی 2019 به‌هۆی مینی چێنراوه (22) كه‌س بوونه‌ته قوربانی و هه‌شت كه‌سیان گیان له ده‌ستداوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ده‌زگای كاروباری مین رایگه‌یاند له ساڵی رابردوودا 179 كێڵگه‌ی مینیان له هه‌رێم پاككردووه‌ته‌وه و 28 هه‌زار مین و ته‌قه‌مه‌نیان له ناوبردووه.
سیراج جیهاد راشیگه‌یاند 22 كه‌س به‌هۆی مینه‌وه بوونه‌ته قوربانی كه سه‌رجه‌میان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه و له‌و ژماره‌یه‌ش 8 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە