27/01/2020
199 جار خوێنراوەتەوە
دژی پێنه‌دانی شایسته داراییه‌كانیان به‌شێك له جوتیارانی هه‌رێم گردبوونه‌وه
په‌یام
دژی پێنه‌دانی شایسته داراییه‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌شێك له جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه.
جوتیاران له گردبونه‌وه‌كه‌یاندا رایانگه‌یاند پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانیان له لایه‌ن به‌غداوه بكات و و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
هاوكات جوتیاران جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بووه له ئاست ئه‌و پرسه و به‌ده‌م داواكاریی جوتیارانی كوردستانه‌وه نه‌رۆشتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە