27/01/2020 587 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لە یاریزانێکی دیکە دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنە ڕەزامەندی نیشانداوە کارلێس پیرێزی یاریزانی لاوی یانەکەی بە خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی ڕۆمای ئیتاڵییەوە بکات.

 
ڕادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی هەواڵێکی تایبەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەکە بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرایدەکات، یانەی ڕۆما توانیویانە لەگەڵ کارگێڕی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی کارلێس پیرێز بگاتە ڕێكکەوتنی کۆتایی و سەرەتا یاریزانەکە بە خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە گورگەکانی ڕۆماوە دەکات و لە کۆتایی وەرزیشدا یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بە 13 ملیۆن یۆرۆ مافی کڕینەوەی یاریزانەکەی 21 ساڵانەکەی دەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو سبەی سێشەممە کارلێس پیرێز بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەگاتە ئیتاڵیا و دواتر ڕێکارە یاساییەکان تێدەپەڕێنێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە کارگێڕی بەرشەلۆنە جگە لەوەی تا ئەمڕۆ هیچ یاریزانێکی بۆ شوێنگرتنەوەی سوارێز ڕانەگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەش ڕەزامەندی لەسەر ڕۆیشتنی هێرشبەرێکی یەدەگی لاوی یانەکەی نیشان داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 2 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا