27/01/2020
392 جار خوێنراوەتەوە
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له چین كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دانا
په‌یام
له‌ژێر كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له چین و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاستی له مانگی 10ی ساڵی ڕابردووه‌وه، دابه‌زی.
له‌ئێستادا به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕی جیهانییدا به 58 دۆلار و كه‌مێكه‌وه، مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، خاوی خۆراوای ته‌كساسیش به 52. 84 دۆلاره.
ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له 12ی دوا مانگی ساڵی ڕابردوو له ناوچه‌ی (ووهان)ی نێوه‌ڕاستی چین ده‌ركه‌وت به (كۆڕۆنای نوێ) ناسراوه، تائێستا 80 كه‌سی كوشتووه‌و ژماره‌ی تووشبووانیش له سێ هه‌زار نزیك بووه‌ته‌وه.
ترسی بلێوبوونه‌وه‌ی (كۆڕۆنای نوێ) له ده‌ره‌وه‌ی چین له ڕێی گه‌شته ئاسمانی و زه‌مینی و ئاوییه‌كانه‌وه خواستی جیهانیی له‌سه‌ر وزه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌وت، كه‌م كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌های (یوان)ی چینی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له ماوه‌ی نزیك به یه‌ك مانگی ڕابردوودا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی.
نرخی یوان بۆ 6. 985 به‌رانبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی پاشه‌كشه‌ی كرد كه هه‌یینی ڕابردوو 6. 93 یوان بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە