27/01/2020
328 جار خوێنراوەتەوە
له به‌ڕازیل به‌هۆی لافاوه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
په‌یام
بارانی به‌لێزمه له باشووری به‌ڕازیل بووه هۆی دروستبوونی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی، تا ئێستاش 46 كه‌س به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 28 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
له ویلایه‌تی (میناس جێرایس) 37 كه‌س و له ویلایه‌تی (ئێسپیریتۆ سانتۆ)، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌رپرسانی به‌رگری شارستانیی به‌ڕازیل هۆشدارییان دا له به‌رده‌وامیی بارانی به‌لێزمه و زریان له ویلایه‌تی میناس جێرایس، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی مه‌ترسی لافاوه‌وه له ناوچه‌كانی خۆیان گواستراونه‌ته‌وه 20 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
له 47 شاری ویلایه‌تی میناس جێرایس سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ قوربانییانی كاره‌ساته سروشتییه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
بێلۆ هۆریزۆنته‌ی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه‌ش ڕووبه‌ڕووی به‌هێزترین بارانی 110 ساڵی ڕابردوو بووه‌ته‌وه و ته‌نها له 24 سه‌عاتدا، 171 ملم باران باریوه.
كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانه‌كه له‌سه‌ر ساوپاولۆ و ڕیۆ دێ جانیرۆ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌ڕازیل، به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە