27/01/2020 178 جار خوێنراوەتەوە

نێجیریا.. دوو خۆكوژ له‌ كاتی نوێژی به‌یانییدا هێرشیان كرده‌ سه‌ر مزگه‌وتێك

په‌یام

به‌هۆی دوو په‌لاماری خۆكوژییه‌وه‌ بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له‌ نێجیریا، كه‌سێك كوژرا و 13ی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی كه‌ناڵێكی نێوخۆیی نێجیریا: له‌ هه‌رێمی (گوۆزا)ی ویلایه‌تی (بۆرنۆ)ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ و له‌میانی نوێژی به‌یانیدا، دوو خۆكوژ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وتێك و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه‌ و 13ی دیكه‌ش بریندار بوون.

خۆكوژه‌كان دوو ژن بوون و تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام وا پێده‌چێت له‌میانی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ كۆشكی شازاده‌ی گوۆزادا دزه‌یان كردبێته‌ نێو شاره‌كه‌وه‌.

هه‌رچه‌ندا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ په‌لاماره‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن رێكخراوی (بۆكۆحه‌رام)ه‌وه‌ ئه‌نجام درابێت، دوای په‌لاماره‌كه‌یش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕێوشوێنه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر كرد.
بۆكۆحه‌رام له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2000ـه‌وه‌ له‌ نێجیریا ده‌ركه‌وتووه‌، به‌هۆی په‌لامار و هێرشه‌كانییه‌وه‌ تا 2009 زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج كۆرپه‌له‌ له‌ ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا بوون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: رووبەڕووی دوژمنێكی نەبینراو بووینەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا له‌ ژماره‌ی تووشبووانی به‌ كۆرۆنا پێش ئیتاڵیا كه‌وت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دووه‌مین پشكنینی تره‌مپ "نێگه‌تیڤ" ده‌رچوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری پاڵپشتی جیهانیی دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای په‌سه‌ند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جیهان.. زیاتر له‌ 200 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆمپیۆ دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان بە کوشتنی چالاکێکی ئێرانی تۆمەتبار کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆکەیەک پێداویستی پزیشکیی لە رووسیاوە گەیشتە ئەمریکا

سەرەتا