26/01/2020 472 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی یۆڤانتۆس نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتدەکاتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی ڕەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بەو جۆرە نوێ بکاتەوە کە یانەکەی پێشکەشی کردووە.

 
پێگەی کاڵچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کارگێڕی یۆڤانتۆس گفتوگۆیان لەگەل نیکۆلاسی برا و بریکاری هیگواین ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی خانمەپیرەکە ئۆفەرێکیان پێشکەش هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە کردووە تا ئەوەی بۆندەکەی بۆ یەک وەرزی دیکە و تا هاوینی 2022 درێژ بکاتەوە، بەو مەرجەی مووچەی ساڵانەکەی وەک خۆی بمێنیتەوە.

بەڵام لە وەڵامدا هیگواین و بریکارەکەی ئەو ئۆفەرەی کارگێڕی یۆڤانتۆس – یان ڕەتکردۆتەوە و داوایان کردووە ئۆفەرێکی دیکە ئامادە بکەن کە بۆ ماوەیەکی زیاتر یاریزانەکە لە تۆرینۆ بهێڵێتەوە و تا ئێستاش گفتوگۆکان بە کراوەی ماونەتەوە و یۆڤانتۆس وەڵامی نەبووە.

گڕێبەستی ئێستای هیگواین لەگەڵ پاڵەوانی ئیتاڵیا هاوینی 2021  کۆتایی دێت و ساڵانەش مووچەی 7.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا