26/01/2020
200 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داواكارییه‌كه‌ی ئێرانی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان ڕه‌تكرده‌وه
په‌یام
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی نێوان واشنتۆن و تاران ره‌تكرده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به (نه‌خێر) وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌داته‌وه كه تیایدا خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌ربڕی بوو.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له تویتێكدا، وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌داته‌وه و نوسیویه‌تی نه‌خێر، سوپاس.
دوێنێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پیشاندابوو، به‌ڵام وتبووی پێویسته سه‌ره‌تا سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگیرێن.
دۆناڵد تره‌مپیش به هه‌ردو زمانی فارسی و ئینگلیزی وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی زه‌ریفی داوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێكبكه‌وین، به‌ڵام مه‌رجیانه سزاكان لاببه‌ین، ئێمه‌ش ده‌ڵێین نه‌خێر، سوپاس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە