22/01/2020 342 جار خوێنراوەتەوە

به‌سره‌.. خۆپیشانده‌ران رێگاكانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ـیان داخست


په‌یام

به‌پێی زانیارییه‌كان، خۆپیشاندەران ئەو رێگایانەی کە دەچن بۆ بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور زوبێر باشووری بەسرە داخستووە.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان "لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، خۆپیشاندەران ئەو رێگایانەی کە دەچن بۆ بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور زوبێر داخستووە".

میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند ئاماژەی بەوەیشکرد کە بەهۆی داخستنی رێگاکانەوە، جەنجاڵێکی زۆر درستبووە و دەیان ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاکاندا وەستاون و ناتوانن بچنە بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور زوبێر.

لە رۆژی  دووشەممەی رابردووە، خۆپیشاندەران بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیان ئاستی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە دەربڕینەکانیان زیاتر فراوانتر کردووە و دەستیانکردووە بە داخستنی رێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگا و شارو شارۆچکەکان کە بەهۆیەوە رێگای هاتوچۆ لە ناوەڕاست و باشووری عێراق پەکخراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورفولسەخرەوە دەستپێدەكات

سەرەتا