22/01/2020 1312 جار خوێنراوەتەوە

ئەگەر منداڵەکەمان تووشی خوێن بەربوونی لووت بوو پێویستە چی بکەین؟

په‌یام

خوێن بەربوونی لوت لە منداڵدا لە تەمەنی ۳ بۆ ۱۰ ساڵیدا زۆرە ٫ زۆربەی کات هۆکارەکەشی هەوای ووشک و گەرمە لەگەڵ پەنجە کردن بە لووتداو بریندارکردنیەتی.
لە کاتی خوێن بەربوونی لوت پێویستە چی بکەین؟

۱- پێویستە ئارام بین و دڵنیایی بدەینە منداڵەکە کە حاڵەتەکە ئاسانەو مەترسیدار نیە.
۲- ئەبێ سەری منداڵەکە یان کەمێک بۆ پێشەوە بچەمێنیتەوە یان ڕێک بێت.
۳- نابێ سەری منداڵەکە بۆ دواوە بچەمێنیتەوە چونکە لەوانەیە خوێن بچێتە قوڕگیەوە بۆ خوارەوە ٫ لەبەر ئەوەی خوێنەکە تامی ناخۆشە ئەبێتە هۆی ئێڵنج دان و کۆکەو ڕشانەوە.
٤- بە هێواشی بەشە نەرمەکەی لووتی فشاری بخەرەسەر بۆ ماوەی ۱۰ دەقیقە.
لە چ کاتێکدا پەیوەندی بە پزیشکەوە ئەکەیت؟
۱- ئەگەر زوو زوو تووشی خوێن بەربوونی لووت بوو.
۲- ئەگەر هەستت کرد منداڵەکە شتێکی خستۆتە ناو کونی لووتیەوە.
۳- ئەگەر بە ئاسانی تووشی خوێن تێزانی پێست بوو.
٤- ئەگەر هەستت بە خوێن بەربوونێکی زۆر کرد لە ئەنجامی برینێکی بچوک واتە درەنگ خوێن بەربونەکەی وەستا.
٥- ئەگەر هەستت کرد منداڵەکە لە ماوەیەکی نزیکدا دەرمانێکی وەرگرتبێت کە بووبێتە هۆکاری خوێن بەربونەکە.
لە چ کاتێکدا پێویستە منداڵەکە ببەینە بەشی کتوپڕ؟
۱- ئەگەر خوێن بەربونەکە زۆر بوو ٫ لەگەڵیشیدا سەرگێژ خواردن و بێهێزی پێوە دیاربوو.
۲- ئەگەر خوێن بەربوونەکە لە ئەنجامی کەوتن یان بەرکەوتنی شتێک بە سەری منداڵەکەوە بێت.
۳- ئەگەر ۲ دوو جار دوای فشار خستنە سەر لووت کەچی خوێن بەربوونەکە هەر بەردەوام بوو.
خوێن بەربوونی لووت زۆر جار بە هۆی هەوایەکی ووشک یان گەرم درووست ئەبێت بە تایبەت ئەگەر منداڵەکە پەنجە بکات بە لووتیدا.
هەندێک دەرمان کە بۆ چارەسەری هەستیاری (حەساسیەت ) بەکار دێت ٫ ئەبێتە هۆی ووشک بونەوەی لووت و خوێن بەربوون ڕوو ئەدات.
هەوڵ بدە نینۆکی منداڵەکەت کورت بکەیتەوە ٫ بۆ ئەوەی لە کاتی پەنجە کردن بە لووتیدا زامداری نەکات.
هەندێک دەرمان هەیە کە بۆ شێدارکردنی لووت بەکاردێت لە کاتی لووت وشک بونەوەدا بەڵام ئەبێت پزیشک پسپۆڕی منداڵان بینوسێت.
ئەگەر سوودت لێی بینی تکایە شەیری بکە بۆ ئەوەی هاوڕێکانیشت سوودی لێ ببینن.

دكتۆر پشدەر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • پێش 3 هەفتە

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

  • 30/08/2025

    هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

سەرەتا