22/01/2020
1391 جار خوێنراوەتەوە
چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایل زیان به چاوه‌كانمان نه‌گه‌یه‌نێت
په‌یام
به‌كارهێنانی مۆبایل
و ئه‌و شاشه‌یه‌ی كه تیشكی لێده‌رده‌چێت زیان به چاوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م زیانانه گاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر چاوه‌كان نه‌بێت، پێویسته ڕه‌چاوی
ئه‌م خاڵانه بكه‌ین.
1-پێویسته شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت پاكبێت،
پیسی و چڵكی سه‌ر شاشه بێزاری زیاتر بۆ چاو دروست ئه‌كات.
2-ڕووناكی شاشه‌و ڕووناكی ده‌وروبه‌ر لێكه‌وه
نزیكبن، له ژوورێكی تاریك ته‌ماشای مۆبایل مه‌كه.
3-ئه‌پڵیكه‌یشنی بلو فلته‌ر بخه‌گه‌ڕ بۆ
پاراستنی چاو له تیشكی زیانبه‌خش.
4-به ڕاكشانه‌وه سه‌یری شاشه مه‌كه،
واته شاشه‌ی مۆبایل ئه‌بێت له ئاستی چاو كه‌مێك نزمتر بێت.
5-شاشه‌ی بچوك زیانی زیاتری ئه‌بێت، بۆیه
مۆبایلی شاشه گه‌وره هه‌ڵبژێره.
6-فۆنتی نوسینه‌كانت با گه‌وره بێت، بۆ
ئه‌وه‌ی ته‌ركیز زۆر نه‌كه‌یت.
7-زۆر له‌نزیكه‌وه سه‌یری مۆبایل مه‌كه.
8-ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر یه‌ك سه‌یری مه‌كه‌و
ناوبه‌ناو پشوو به چاوت بده.
9-له‌دوای سه‌عات 11:00ی شه‌و ته‌ماشای مۆبایل
مه‌كه، چونكه چاوه‌كانت زیاتر وشك و ماندوو ئه‌كات.
10-ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات و زیاتر
مۆبایلت به‌كارهێنا قه‌تره‌ی فرمێسك بۆ چاوه‌كانت به‌كاربێنه.
دكتۆر ماكۆك محه‌مه‌د
پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە