18/01/2020 100 جار خوێنراوەتەوە

نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟

په‌یام

۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت٫ واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.

۲. نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.

۳. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.

٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.

۵. ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.

٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.

۷. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.

۸. پێش نووستن نابێ چا -  کۆلا - چوکلێت  - کۆفێ بدرێت بە منداڵ.

۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.

 

ئامادەکردنی :دكتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی باشترین تاکتیک بۆ بە ڕەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

  • 18/01/2020

    نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟

  • 09/01/2020

    چۆن خواردن بدەین بەمنداڵ لە تەمەنی ٦ مانگیەوە

  • 29/12/2019

    پێش ئەوەی بەشوویان بدەن، کچەکانتان ئامادەی شووکردن بکەن

  • 18/12/2019

    چۆن ببین بەخاوەنی کاری خۆمان؟

  • 09/12/2019

    به‌م پێنج ڕێگایه‌، منداڵه‌كه‌ت والێبكه‌ گوێڕایه‌ڵت بێت

  • 21/11/2019

    نائومێدبوون چیە؟

  • 06/11/2019

    پێگه‌ی دایك له‌ خێزاندا

سەرەتا