18/01/2020 1528 جار خوێنراوەتەوە

گلێنه‌ی چاو له‌چی پێكدێت؟

په‌یام

گلێنەی چاو (تۆپەی چاو) لەناو کەسەی چاودایە و لە سێ چین و توێژاڵ پێکهاتووە:

- چینی دەرەوە، توێژاڵێکی تۆکمەیە و لە سپێنەی چاو درووست بووە.

- چینی ناوەند، پێکهاتووە لە تۆڕێکی دەماری خوێن.

- چینی ناوەوە، توێژاڵی تەنکە، لە تۆڕەی چاو دروست بووە.

- ناو تۆپەی چاو سێ شتی تێدایە:شلەی پەستانی چاو، عەدەسەی چاو، شلەی شوشەیی.
- قەبارەی تۆپەی چاو لە تەمەنی حەوت ساڵیدا چەند بوو ئیتر لەوە گەورەتر نابێت.

- هەریەک لە درێژی و پانی و بەرزی تۆپەی چاو نزیکەی ۲٤ ملم دەبێت.

-قەبارەی تێکڕای چاو نزیکەی ۷ ملم۲یە.

- کەلێنی نێوان تۆپەی چاو و ئێسکی چاڵی چاو پڕە لە شانەی چەوری کە وەکو کوشنێک وایە بۆ پاراستنی.
- هەردوو چاو لە ڕووی ئەندامییەوە جیاواز و دوورن لەیەکتری، بەڵام لەڕووی کردارییەوە پێکەوە ئیش ئەکەن و یەک ئەندامن، ئەتوانیت بەیەک چاو شت ببینیت، بەڵام ووردەکاری و دوورییەکان بەباشی نابینرێن.



دكتۆر ماكۆك محه‌مه‌د
پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 2 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • پێش 4 هەفتە

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • پێش 4 هەفتە

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

  • 09/08/2026

    باكووری كوردستان.. پشیلەی وان ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ شاری وان ڕادەكێشێت

سەرەتا