18/01/2020 174 جار خوێنراوەتەوە

دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكی جگەرە ئەلیکترۆنییەکان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

په‌یام

دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی لە سەرەتای ئەمساڵدا، سیاسەتی قەدەغەکردنی جگەرە ئەلیکتڕۆنییە پەسەندنەکراوەکان بە تامی میوە و نەعناع، دەگرێتەبەر، کە مەترسییان لەسەر تەندروستیی گشتیی هەیە، دەیەوێت لەڕێی کۆنگرێس بە یاسا ئەو سیاسەتە جێبەجێبکات.

بەپێی ئەو سیاسەتەی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی جگەرەی ئەلیکتڕۆنیی نائاسایی و پەسەندنەکراو دایڕشتووە، مۆڵەتی ۳۰ رۆژ دەداته کۆمپانیاکان کە بەرهەمهێنان، دابەشکردن و فرۆشتنی جگەرە ئەلیکتڕۆنییە پەسەندنەکراوەکان رابگرن، بەپێچەوانەوە یاسای قەدەغەکردنی ئەو بەرهەمانەیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.

لەبەر پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زێدەبەکارهێنانی جگەرە ئەلیکتڕۆنییەکان لەلایەن گەنجان و منداڵاندا، دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکیی دەیەوێت جگەرە ئەلیکڕۆنییەکان بە یاسا قەدەغەکات، هەروەها بەمەرجی دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانی پێش-بەبازاڕکردن و دڵنیاییدان لە بەکارنەهێنانیان لەلایەن منداڵان و گەنجان، ئینجا رێگە بە بازاڕکردنی ئەو بەرهەمانە بدات.

دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکیی، بۆ پاراستنی سەلامەتیی و کاریگەریی دەرمان، بەرهەمە جوانکارییەکان، بەرهەمە تیشکییەکان، تووتن و بەرهەمە ئاژەڵییەکان، تاقیکردنەوەی پێش-بەبازاڕکردن ئەنجامدەدات، بەمەبەستی رێکخستن و کۆنتڕۆڵکردنی کواڵیتیی، سەلامەتیی و کاریگەریی بەرهەمە دەرمانسازیی و تەندروستییەکان.

جگەری ئەلیکتڕۆنی بە هەموو جۆرەکانییەوە بریتییە لە سیستمی گەیاندنی نیکۆتین لەڕێی کارەبایی (ENDS)، جگەره ئەلیکتڕۆنییەکان بەرهەمی سوتاندنی تووتن نین، بەڵکو بەرهەمی بەهەڵمکردنی شلەیەکن لەڕێی کارەباییەوە.

یەکەم جگەرەی ئەلیکتڕۆنی ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن پزیشکی دەرمانسازی چینی هۆن لیک دروستکرا، جگەرەی ئەلیکتڕۆنی پێکدێت لە پاتری، کۆیلێک بۆ کوڵاندن و شلەیەک. شلەی جگەرە ئەلیکتڕۆنییەکان پێکدێت لە نیکۆتین، ئاو و تام، لەڕێی گەرمبوونی کۆیلەکەوە بەهۆی کارەبای پاتری جگەرە ئەلیکتڕۆنییەکان، هەڵمێکی زۆر دروستدەبێت، کە لەگەڵ خۆیدا نیکۆتینێکی زۆر دەگەیەنرێت.

بەکارهێنەران، هەڵمی جگەرەی ئەلیکتڕۆنی هەڵدەمژن و نیکۆتینی ناو هەڵمەکەش لەڕێی سییەکان بۆ ناو خوێن دەگوازرێتەوە، خەڵکی بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی وەک جێگرەوەی جگەرەی کلاسیک سەیریدەکەن، بەو پێیەی وەک جگەرەی کلاسیک دووکەڵ و ماددەی زیانبەخشی تێدانییە.

بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکتڕۆنی لەناو گەنجان و منداڵانی ئەمریکا و جیهان پەرەیسەندووە، ئەمەش وایکردووە ناوەندە گرنگەکانی بواری دەرمانسازی، تەندروستی و خۆراک لەسەر ئەم پەرەسەندنەی جگەرە ئەلیکتڕۆنییەکان بێنەدەنگ، لەکاتێکدا سەرجەم ئەو جگەرە ئەلکتڕۆنییانە پەسەندکراو و کۆنتڕۆڵکراونین و بەدەر لە یاسای دەرمانسازیی و تەندروستیی دەفرۆشرێن.

دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی و سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لەڕێی توێژینەوەوە هەوڵی هەڵماڵینی راستیی لێکەوتە خراپەکانی جگەرەی ئەلیکتڕۆنی لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    له‌وه‌رزی به‌هار، كام خۆراكانه‌ بخورێن؟

  • پێش 1 هەفتە

    تەندروستی دەرونی و كۆڕۆنا

  • پێش 2 هەفتە

    نامەیەکی کاریگەری پزیشکێکی ئیتاڵی بۆ ھەموو جیھان

  • پێش 3 هەفتە

    ئەشکەوتی جاسەنە

  • پێش 4 هەفتە

    سوودە تەندروستیەکانی زەردەچەوە

  • پێش 4 هەفتە

    ‎بۆنی ناخۆشی دەم، هۆكار و چاره‌سه‌ری

  • پێش 4 هەفتە

    شاره‌كانی چین له‌ڕووی ژینگه‌وه‌ سودیان له‌ كۆرۆنا بینیوه‌و كه‌شوهه‌وا پاك بوه‌ته‌وه‌

  • 20/02/2020

    باوكێكی شاری ئیدلب كچه‌ چوار ساڵه‌كه‌ی فێر كردووه‌ له‌ كاتی بیستنی ده‌نگی مووشه‌كدا پێبكه‌نێت

سەرەتا