07/11/2019 318 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی پورتوگال: گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەری جیهانە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی پێیوایە پێپ گواردیۆلای ئیسپانی باشترین ڕاهێنەری جیهانە.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی، کانسێلۆ سەبارەت بە ڕۆیشتنی لە یۆڤانتۆس و پەیوەندیکردنی بە مانچستەر سیتییەوە وتی: بەو هۆیەوە سوودی زۆرم لە گواردیۆلا بینیووە و پێشموایە باشترین ڕاهێنەری جیهانە. لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرگریکارە پۆرتوگالییە ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک مانچستەر سیتی پێشەنگی گروپەکەیان گرتووە و خاڵێکی شایستەیان لەسەر یاریگای ئەتڵەنتا بەدەستهێناوە و لە یارییەکانی داهاتووشدا هەوڵی زیاتر دەدەن.

 

لە کۆتایشدا کانسێلۆ سەبارەت بە کارتە سوورەی بڕاڤۆ ئەوەی خستەڕوو کە ئەو گۆڵچییە شایستەی کارتی سوور نەبووە، لەبەر ئەوەی بەر یەککەوتنی لەگەڵ ئیلیچیچ ڕووینەداوە و بڕیارەکەی ناوبژیوان دادپەروەرانە نەبووە.




Chat conversation end

Type a message...


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریکارەکەی دی بڕۆین چارەنووسییان لەگەڵ مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە چاوی لە تواناکانی یاریزانێکی لاوی ئەرسیناڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە ماڵئاوایکردن لە یاریزانێکی نزیک دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. یاریزانێکی بەرشەلۆنە لە پێکان چاک دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی بەرشەلۆنە هێرش دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا لەگەڵ بەرگریکارێکی بە ئەزموونی خولی ئیتاڵی گەیشتۆتە ڕێککەوتن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پۆچێتینۆ لە وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی ئیسپانیا نزیک دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بارتۆمیو وەڵام دەداتەوە، ئایا مێسی گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕاگرتووە؟

سەرەتا