24/10/2019
892 جار خوێنراوەتەوە
سوود و گرنگی گۆشتی ماسی
پهیام - بهرنامهی پهیامی ڕۆژ
گۆشتی ماسی یەكێكە لە خۆراكە دەوڵەمەندەكان و گرنگییەكی زۆری جەستەیی و تەندرووستی هەیە و لە ئێستاش دا بۆتە هۆكاری بازرگانی بەشێك لە وڵاتان.
پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) گرنگییەكی زۆری بە گۆشتی ماسی داوە و لە ژیانی خۆی دا چەندجار گۆشتی ماسی خواردووە.
پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت: خوای گەورە دوو مردارەوەبووی بۆ حەلاڵكردووین، یەكێك لەو دووانە بریتییە لە ماسی.
گۆشتی ماسی وەك مریشك و گۆشتی سوور نەك هیچ كاریگەرییەكی خراپ و زیانێكی تەندرووستی لەسەر جەستە جێناهێڵێ، بەڵكو چەندان سوود و كاریگەری باشی هەیە.
گۆشی ماسی سوودی لە گۆشی سوور زیاترە و سووكترە بۆ گەدە و هیچ ئازارێكی گەدە نادات و بە زوویی هەرس دەبێت.
گۆشی ماسی زۆر دەوڵەمەندە بە یۆد، ئێمەش بەهۆی شاخاویی بوونی ناوچەكەمان كێشەی كەمی یۆدی جەستەمان هەیە، بۆیە ماسی باشترین پڕكەرەوەی كەمی یۆدی لەشمانە.
گۆشتی ماسی ڤیتامینەكانی: بی و دی و ئەی و ئۆمیگا سری تێدایە، ئۆمیگا سری ماددەیەكە تێر نییە بە چەوری بەڵكو بە پێچەوانەوە خۆی دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەوری.
گۆشتی ماسی دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سری كە دڵ دەپارێزێت و مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە تووشبوون بە جەڵتە و زەبزەبە و لێدانی ناتەندرووستی دڵ، هەروەها جومگەكانی لەش بە پاكی و لینجی و كارایی دەهێڵێتەوە و ناهێڵێت تووشی ڕەقبوون بن.
گۆشی ماسی بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی ڕۆماتیزمەیان هەیە، هەروەها پاراستنی شەبەكەی چاو، هەروەها بەخشینی پێستێكی جوان و پاراو و شێدار، هێزی مێشكی مرۆڤ زیاد دەكات و خەم و خەفەت لە بیر مرۆڤ دەباتەوە و مرۆڤ لە زەهایمەر و بیرچوونەوە ڕزگار دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە