10/10/2019
371 جار خوێنراوەتەوە
ئێران رۆژنامه‌نووسه روسییه‌كه‌ی ئازادكرد
په‌یام
رۆژنامه‌وانی رووسیی، یولیا یوزیك كه له تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، ئازادكراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مۆسكۆ.
له‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای ئێران‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه یولیا یوزیك كه هه‌فته‌ی رابردوو له هۆتێلێك له تاران ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، ئازادكراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مۆسكۆ.
هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرتی یولیا یوزیك-دا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیمام خومه‌ینی گیرا و دواتر له‌و هۆتێله‌ی كه لێی ده‌مایه‌وه له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه قۆڵبه‌ستكرابوو. دواتر له‌وباره‌یه‌وه باڵیۆزی ئێران له مۆسكۆ، مه‌هدی سانایی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بانگكرابوو. له ژماره‌یه‌ك هه‌واڵدا كه له میدیای ده‌ره‌وه‌دا بڵاوكرابوونه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو كه یولیا یوزیك به‌تاوانی ئه‌نجامدانی سیخوڕی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، عه‌لی ره‌بیعی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو کە ده‌ستبه‌سه‌ركردنی یولیا یوزیك په‌یوه‌ندیی به دۆسیه‌ی سیخوڕییه‌وه نییه، به‌ڵكو له پێشێلكارییه‌كان له ڤیزه‌كه‌یدا سه‌رچاوه‌ی گرتووه و پرسه‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به ئه‌نجام ده‌گات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە