12/09/2019 1185 جار خوێنراوەتەوە

دواجار مێسی بێدەنگی شکاند

پەیا سپۆڕت - بڕیار تەها

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتنی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕەتیدەکاتەوە بە تایبەتی داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردبێت گرێبەستی لەگەڵ نێمار داسێلڤای بەرازیلی و هێرشبەری پاریس سانجێرمان واژۆ بکەن.

 لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانی کورتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی، مێسی سەبارەت بە گەڕانەوەی نێمار بۆ یانەکەیان وتی: داوام لە کارگێڕی یانەکە نەکردووە گرێبەست لەگەڵ نێماردا واژۆ بکەن، هەموو ئەو بڕیارانە دەکەوێتە لای کارگێڕی یانەکەمان، لەگەڵ ئەوەشدا نا ئومێدنیم لەوەی یانەکەمان لە گواستنەوەی نێمار شکستی هێناوە، چونکە ئێمە خاوەنی تیمێکی بەهێزین و دەتوانین بەبێ نێماریش هەموو شتێک ببەینەوە.

لە بە شێکی دیکەی دیدارەکەیدا لیۆی ئەستێرەیە یەکەمی بلوگرانا نێمار داسێلڤای بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان وەسفکرد  و ئەوەشی ڕاگەیاند ئەگەر ئەو یاریزانە بەڕازیلییەیان لەگەڵ بێت، ئەوا هەنگاوێک لە ئامانجەکەیان نزیکتر دەبنەوە و پاڵپشتیەکی باشیان دەبێت.

لە کۆتای قسەکانیدا مێسی بە گومانەوە لە بارەی کارگێڕی یانەکەیەوە دەدوێت و دەڵێت: ئاگادارنیم و نازانم یانەکەمان هەموو توانای خۆی بۆ گەڕانەوەی نێمار خسۆتە گەڕ یان نا، بەڵام ئەوە ڕاستییە ڕوونە کە گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان ئاسان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا