11/09/2019 217 جار خوێنراوەتەوە

ماتیچ یاریکردنی لە ئیتاڵیا لە مانەوەی لەسەر کورسی یەدەگ پێ باشترە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

نیمانیا ماتیچی سڕبی پێیوایە یاریکردن لە خولی ئیتاڵی لە مانەوەی لەسەر کورسی یەدەگی یانەی مانچستەر یونایتد باشترە.

 لە لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە ماتیچ سەبارەت بە دۆخی ئێستای لە یانەی مانجستەر یونایتد دەڵێت: ئەگەر سۆڵشایەر نایەوێت بە سەرەکی پشت بە من ببەستێت، ئەوا منیش نامەوێت لەسەر کورسی یەدەگی مانچستەر یونایتد بمێنمەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو یاریزانە سڕبییە ئاماژە بەوەدەکات ئەگەر یانەکانی ئیتاڵیا گرنگی بە گواستنەوەی بدەن، ئەوان بەنیسبەت ئەوەوە یاریکردن لە خولی ئیتاڵی لە مانەوە لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەی ئینگلتەرا باشترە.

ئەم لێدوانانەی ماتیچ لە کاتێکدایە لەم هاوینەدا هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان هەوڵی گواستنەوەی ماتیچ – یان دەدا، ئەمە لە کاتێکدا لوکاکۆ و سانچێز یاریزانانی شەیتانە سوورەکان لەم هاوینەدا پەیوەندیان بە خولی ئیتاڵی و یانەی ئینتەرمیلانەوە کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سکای: ڕیاڵ مەدرید کێبڕکێی گواستنەوەی نێچیرێکی بەرشەلۆنە دەکات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادیۆیی کەتەلۆنیا هۆکاری بەشداری نەکردنی مێسی لە مەشقەکاندا ئاشکرا دەکات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئەرجەنتین داوا لە بەرشەلۆنە دەکات گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێکی خولی ئیتاڵی ئەنجام بدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دێمبڵی پەیوەندی بە یانەیەکی دەرەوەی ئیسپانیاوە دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ئەنجامدانی گرێبەستە مێژووییەکە لیڤەرپووڵ تەنیا 12 ڕۆژی لە بەردەست دایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی 2 یاریزانی بۆ گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کلۆپ قسەی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی یارییەکان لە دەرەوەی ئانفێڵد کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تێر شتیگن داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد

سەرەتا