10/09/2019
328 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. یادکردنەوەی عاشورا بهڕێوهچوو
ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری کەربەلا و بەشێک لە وڵاتانی جیھان، بەبۆنەی یادی شەھیدانی کەربەلا و شەھیدکردنی حەزرەتی حوسەین کوڕی حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب، رێوڕەسمی ئەو یادە بەڕێوەدەچێت.
بەو بۆنەیەوە ژمارەیەک لەو خێزانە شیعە مەزھەبانەی کە لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن لە بەردەم مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە گردبوونەوە و بەڕێپێوان و شین و لەخۆدان بەرەو حوسەینییەی سلێمانی بەڕێکەوتن.
بەشداربووانی رێپێوانەکە بە سروودی تایبەت بە خۆیان رێپێوانیان کرد و بەدرێژایی رێپێوانەکە لە سنگی خۆیان دا، دواتر لەنێو حوسەینییەکەش درێژەیان بە بەرنامەی یادەکە دا.
لە گردبوونەوەکەدا بەشداربووان دروشمی ئەوەیان بەرزکردبوویەوە کە ئیمام حوسەین لە رۆژی عاشورادا پەیامی ژیان و نەیارەکانیشی پەیامی مردنیان بەرز کردبوویەوە، بۆیە پێویستە ھەموومان دژی مەرگ بووەستینەوە و پەیامی ئاشتی و ژیان بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بەرزبکەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە