09/09/2019
298 جار خوێنراوەتەوە
ده‌نگۆی 5 هه‌زار ده‌ستگیركراوی كه‌ركوك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ڕه‌تده‌كرێته‌وه
په‌یام
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نگۆی بونی 5 هه‌زار ده‌ستگیركراوی كه‌ركوك له شاركانی هه‌ولێر و سلێمانی ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌نگۆ و هه‌واڵی هه‌ندێك میدیا عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه له‌باره‌ی بونی پێنج هه‌زار ده‌ستگیركراوی كه‌ركوك له هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ڵێت: ئه‌و میدیایانه كۆمه‌ڵێك زانیاری و ژماره‌ی چه‌واشه‌كاری و نادروستیان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ئه‌و كه‌ناڵانه پشتیان به لێدوان و قسه‌ی دور له ڕاستی و نابه‌رپرسانه‌ی كه‌سانێك به‌ستوه كه ته‌واوی رێكاره‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و یاساكانه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه ده‌ستگیركردنی دانیشتوانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه له گرتوخانه‌كانی هه‌رێم دورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، ده‌رگای گرتوخانه‌كانیش له‌به‌رده‌م رێكخراوه مرۆییه‌كان و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵی كراوه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە