09/09/2019
355 جار خوێنراوەتەوە
حیزبوڵڵا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی خسته خواره‌وه
په‌یام
حیزبوڵڵای لوبنانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه توانیویانه له باشوری وڵاته‌كه
فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی بخه‌نه خواره‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حیزبوڵڵای لوبنانی ئاشكرای كردووه:"تێكۆشه‌ره‌كانمان به‌یانی ئه‌مڕۆ
توانیویانه وه‌ڵامی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان به چه‌كی گونجاو بده‌نه‌وه له‌كاتی
تێپه‌ڕین له سنوره‌كانی فه‌ڵه‌ستین – لوبنان كه به‌ره‌و شاری رامییه ی باشور"ئاراسته‌كراوه"،
توانراوه بخرێته خواره‌وه"، له‌ئێستادا فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كه له‌ده‌ستی
هێزه‌كانی حیزبوڵڵادایه.
كه‌ناڵی ئه‌لمه‌ناری لوبنانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاستكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه،
حیزبوڵا توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی بخاته خواره‌وه له‌شاری رامییه‌ی
باشوری لوبنان.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئیسرائیل – حیزبوڵڵا له باشوری
لوبنان په‌ره‌ی سه‌ندووه و چه‌ند جارێكیش به‌هۆی موشه‌كی دورمه و دا‌و جوڵه‌ی سه‌ربازییه‌وه
وه‌ڵامی یه‌كتریان یاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیارێك ئیسرائیل ناتوانێت هیچ هێرشێك بكاته سه‌ر خاكی لوبنان
به بیانوی بونی چه‌كدارانی حیزبوڵڵاوه، بۆیه ئه‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ
فڕۆكه‌وانه‌وه پلانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە