08/09/2019
344 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئه‌وروپا شكستیهێناوه له‌جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی
په‌یام
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا شكستیانهێناوه له‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تاران.
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌وروپا شكستیهێناوه له‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ئه‌وه‌ش رۆژێك پاش راگه‌یاندنی قۆناغی سێیه‌می پاشه‌كشه‌كردنی ئێران له‌رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر سه‌لاحی سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمی ئێران وتیشی رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی به‌ته‌نها لایه‌ك جێبه‌جێناكرێت، له ئێستادا به‌داخه‌وه لایه‌نه ئه‌وروپییه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه شكستیان هێناوه و ئێران به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌رنا كشانه‌وه‌ی زیاتری خۆمان له‌و رێكه‌وتنه راده‌گه‌یه‌نین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە