07/09/2019
355 جار خوێنراوەتەوە
یۆنان.. 7 گه‌نجی كورد كه ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه 40 رۆژه له زیندانن
په‌یام
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد زیاتر له مانگێكه 7گه‌نجی كورد كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه له زیندانه‌كانی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
نوێنه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له توركیا ڕایگه‌یاند 40 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر یه‌ختێك كه 45 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو به‌ره‌و ئیتاڵیا كه‌وته‌ڕێ به‌ڵام پۆلیسی یۆنان ڕێگریلێكردن و دوای ده‌ستگیركردنیان گواسترانه‌وه بۆ دورگه‌ی كاڵاتاما له یۆنان.
ڕۆژ عه‌زیز وتیشی حه‌وت له‌و په‌نابه‌رانه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه كه هه‌ندێكیان 15 ساڵ و ماوه‌ی 37 ڕۆژه له زیندانه‌كانی یۆنان زیندانیكراون و هه‌موو ڕۆژێك پێیان ده‌ڵێن له ڕۆژانی دوایدا ئازادتان ده‌كه‌ین و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شوێنی دیكه.
نوێنه‌ری فیدراسۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی باسی له‌وه‌شكرد، كۆچبه‌ره‌كان باسی بارودۆخی نێو زیندانه‌كه‌یان بۆ كردوون و وتویانه له ته‌والێتدا خۆیان ده‌شۆن و بارودۆخی ده‌رونییان ئاسایی نییه‌و و داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوێنه‌ری فیدراسۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران ئه‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵكی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر و ڕانیه و قه‌لادزێ و حاجیاوان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە