08/04/2022
242 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستی هەولێر: بەهۆى خۆڵبارینەوە زیاترلە ٢٠٠ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە
پەیام
ئەمڕۆ ٨ى ٤ى ٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: بەهۆى کاریگەریی خۆڵبارین لە دوێنی شەو تا کاتژمێر ٨ى بەیانی ئەمڕۆ 222 کەس بەمەبەستی چارەسەری کێشەی هەناسە تەنگی سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە.
راشیگەیاندووە: لەو نەخۆشانە 152 کەسیان سەردانی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر و 70 کەسیشیان سەردانی فریاکەوتنی رۆژئاوای شاریان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
هەروەها شەوى رابردوو سامان شێخ لهتیف بهڕێوهبهری ڕاگهیاندن و پهیوهندیهكانی تهندروستی سلێمانی رایگەیاند: بههۆی شهپولی خۆڵبارین تائیستا 11 هاوڵاتی داخڵی نهخۆشخانه كراون كه حهوتیان له نهخۆشخانهی شار و چواریشیان منداڵن و له نهخۆشخانهی د.جەمال ئهحمهد ڕهشید لهژێر چاودێری پزیشكیدان.
لە دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراقی گرتوەتەوە و بەهۆیەوە لە پارێزگای موسڵ رۆژێک پشوو راگەیەندرا، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆشەوە شەپۆلەکە گەیشتە هەرێم و کێشەی تەندروستی بۆ بەشێک لە هاوڵاتیان دروستکرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە