 
        
           
         
            
            30/08/2019
            512 جار خوێنراوەتەوە
        
        
        نەخۆشی سوورێژە بە ڕێژەیەكی مەترسیدار لە ئەوروپا بڵاوبووەتەوە
            
                
پهیام
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند: نەخۆشی سوورێژە لە ئەوروپا بە ڕێژەیەكی مەترسیدار بەرزبووەتەوە.
ئامارەكانی ڕێكخراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن "ئێستا لە چوار وڵاتی ئەوروپی نەخۆشی سوورێژە سەرلەنوێ سەریهەڵداوەتەوە".
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند: لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، 89 هەزار و 994 حاڵەتی تووشبوون بە سوورێژە لە 48 وڵاتی ئەوروپیدا تۆمار كراوە، لە كاتێكدا هەمان كاتی ساڵی ڕابردوو ژمارەكە 44 هەزار و 175 حاڵەت بووە، واتە دوو هێندە زیادی كردووە.
لای خۆیەوە ڕێكخراوەكە داوا دەكات هەوڵەكانی كوتان دژ بەو نەخۆشییە چڕتر بكرێتەوە.
سوورێژە نەخۆشییەكی گواستراوەیە و منداڵ لە ڕێی بەركەوتنی ڕاستەوخۆ، یان هەواوە تووشی دەبێت، ساڵانە 20 ملیۆن منداڵ، بەتایبەت لە وڵاتو ناوچە هەژارەكاندا تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن. 
           
            
               
            
           
            
                لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە