28/08/2019
515 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی د. موسته‌فا پێنجوێنی كه‌سایه‌تیی دیاری ئیسلامیی كرد
مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، به یاوه‌ریی وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، له شاری سلێمانی سه‌ردانی د. موسته‌فا پێنجوێنی، كه‌سایه‌تیی دیاری ئیسلامیی كرد.
مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خه‌ڵكێكی زۆر قه‌رزداری د. موسته‌فا پێنجوێنین كه توانیویه‌تی له درێژه‌ی ژیانی پڕ خێری خۆیدا ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی پێبگه‌یه‌نێ و له ڕووی زانستییه‌وه سوود به‌خش بێ.
د. موسته‌فا پێنجوێنی ماوه‌یه‌كی زۆر له زانكۆكانی پارێزگای مووسڵ خزمه‌تێكی فراوانی زانستی كردووه و، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناوازه‌ی ئیسلایی ده‌ركه‌وتووه. له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددامیش ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له وڵاتی قه‌ته‌ر بووه و، ئێستاش له شاری سلێمانی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە