28/08/2019
511 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی باڵا له كۆده‌بنه‌وه
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی باڵا له شاری سلێمانی له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆده‌بنه‌وه.
وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێكهاتوون له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ ـی ئیسلامی ـیان له شاری سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ پێشوازی كران.
له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای هه‌ردوو حزب به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵ- گۆڕان ده‌كرێت و بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌خرێته به‌رباس.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوێبكاته‌وه، به‌و لایه‌نانه‌شه‌وه كه پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه.
هاوكات دوێنێ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سه‌ر ئاستی باڵا له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە