14/01/2022 354 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. كۆمپانیایەك بەناوی دۆزینەوەی هەلی كارەوە هەشت ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەبات

په‌یام

كۆمپانیایەك لە هەولێری پایتەخت بەناوی دۆزینەوەی هەلی كارەوە ئۆتۆمبێلی چەند هاوڵاتییەك دەبات.

كۆمپانیاكە لە شاری هەولێرە و بە ناوی ئەوەی هەلی كار بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان دەدۆزێتەوە بە مووچەی مانگانەی هەزار و 800 دۆلار، مامەڵەی لەگەڵ چەند هاوڵاتییەك كردووە و دواتر ئۆتۆمبێلەكانیانی بردووە.

كۆمپانیاكە ناوی "رێدڵ"ە و زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی بە مەبەستی كارپێكردن لەهاوڵاتییان وەرگرتووە، كە بڕیاربووە دواتر بیانخاتە سەر كار، پێشتر ئەو كۆمپانیایە ڕایگەیاندبوو بە مووچەی 1800 دۆلار ئۆتۆمبێلەكان دەخاتە سەر كار بەمەرجێك جۆری ئۆتۆمبێلەكە لاندكرۆزەری سەروو مۆدێلی 2017 بێت، بەڵام لەئێستادا خاوەنی كۆمپانیاكە دیارنەماوە و هەشت ئۆتۆمبێلیشی بردووە كە نرخیان نزیكەی 600 هەزار دۆلارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی هەرێم لەو پەڕی لاوازیدایە و مەترسی جوڵەی بەغداد لە دژی هەیە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نووری حیكمە داوا لە خوداپێداوان دەكات زیانی لافاوەكەیان لەسەر كەمكەن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بانە دەستبەسەر بارێكی تەلەفزیۆنی قاچاخ بە بەهای 16 هەزار دۆلار گیرا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووەم گوژمەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی كەركووك خەرجدەكرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دارایی هەرێم: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 كێشەی نابێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: بارانی پچڕ پچڕ لە زۆرێك لە ناوچەكان دەبارێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی: ئامادەین لە زووترین کاتدا لەگەڵ یەکێتی كۆببینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوڵاتییان: هەرێم بەرپرسە لە دابەشكردنی نەوت نەك بەغدا

سەرەتا