14/01/2022 372 جار خوێنراوەتەوە

بارەگای پارتەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرایە ئامانجی هێرشە موشەكییەكان

په‌یام

بارەگای پارتەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ كرایە ئامانجی هێرشە موشەكییەكان.

سەرچاوەكانی هەواڵ و چالاكانی تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاویانكردەوە بارەگای پارتی تەقەددوم پارتەكەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكان لە بارەگایەكی پارتی تەقەددوم لە ناوچەی ئەعزەمییەی بەغداد تەقینەوەیەك ڕوویداوە و بەخێرایی ناوچەی ڕووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە داخراوە و هێزێكی زۆریش بڵاوەی پێ كراوە.

عەلی عیساوی ڕاوێژكاری یەكەمی حەلبوسی دوابەدوای هێرشەكە ڕایگەیاند بارەگاكە كراوەتە ئامانجی چەند هێرشێكی موشەكی كە سەرچاوەكەیان نادیارە، جەختیشی كردەوە بارودۆخەكە جێگیرە و هیچ زیانێكیان نییە و هێزەكانی پۆلیس و سوپا لەبەردەم بارەگاكە بڵاوەیان پێكراوە.

ئەم هێرشە دوای چەند كاتژمێرێك لەكەوتنەخوارەوەی موشەكێك دێت لە یەكێك لە قوتابخانەكانی ناوچەی سەوز و كەوتنەخوارەوەی دوو موشەك لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە هەمان ناوچە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سەرەتا