13/01/2022 394 جار خوێنراوەتەوە

چاڤی.. تەنیا یەک هەڵەمان بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید هەبوو و دەبێت چارەسەری بکەین

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆلە دڵخۆشە بە ئاستی یاریکردنی یانەکەی سەرەڕای ئەوەی بەرانبەر ریاڵ مەدرید شکستییان هێناوە.

لە لێدوانێکیدا دوای یارییەکە بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ چاڤی وتی: ئەنجامەکە خەمناک و بێزارکەرە، بەڵام شانازی بەو یارییەوە دەکەین بەرانبەر ریاڵ کردمان، زۆر لەو یانەیە باشتر بووین لە ڕووی یاریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی یاریگاشەوە، بەڵام ئەم شکستە دەبێتە خاڵیکی وەچەرخان بۆ یانەکەمان و هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێشچوونی بەرشەلۆنە.

ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە باسی لەوەش کرد، لە یارییەکەدا هەندێک هەڵەیان هەبووە، ئەویش لەدەستدانی تۆپ بووە، دەبێت لە یارییەکانی داهاتوو ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و تۆپ بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن، بە تایبەت کاتێک بەرانبەرەکەی پشت بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەستێت.

چاڤی کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: ئیمە بە شانازییەوە جامەکە جێدەهێڵین، شایەنی گەیشتن بووین بە یاریی کۆتای، هیچ ڕەخنەیەکم لە یاریزانەکانم نییە، پابەندی تەواو بوون، سەرەڕای ئەوەی زۆربەیان گەنجن، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە ئەنجامی باش بەدەست بهێنین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

سەرەتا