13/01/2022 1175 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی لە قسەیەکی چاڤی نیگەرانە و باسیش لە گفتوگۆکەی لەگەڵ پێکێ دەکات

پەیام سپۆڕت - مەروان تالب

کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ستایشی ئاستی بەرشەلۆنە دەکات و لەگەڵ چەند لێدوانیکی چاڤیش هاوڕا نییە.

 لە لێدوانێکیدا پاش بردنەوەیان لە یانەی بەرشەلۆنە ئانچلۆتی وتی: لەگەڵ ئەو قسەی چاڤی هاوڕا نیم کە وتوێتی ئێمە کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کردووە، تەنانەت ئەو گۆڵەی کە لوک دی یۆنگ لە گێمی یەکەم تۆماری کرد لە هەڵەی خۆمانەوە بوو و شایەنی بردنەوە بوین. ئیمە یانەیەک نیین کە نەتوانین هەڵەکان چارەسەر بکەین و بەردەوام کاری باش دەکەین.

لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا کارلۆ ڕایگەیاند، لە کۆتایدا توانییان بەرگری باش بکەن، بەرشەلۆنە لە هیڵی ناوەند کێشەی بۆ دروست کردوون ، دەبێت ڕاستگۆ بێت بەڕاستی بەرشەلۆنە یارییەکی زۆر باشی ئەنجام داوە، ئەو یانەیە بەردەوام بەرەو پێش دەچێت و یاریزانی گرنگی وەک فاتی و تۆرێس و پێدری و گاڤی هەیە.

لە کۆتایدا ڕاهێنەرەی مێرنگی سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان خۆی و جێڕارد پێکێ وتی: من لە پێکێ زۆر توڕە بووم، پێم وت کاتیک ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یاریگایدا کەوتبوو تۆپەکەت نەکردە دەرەوە و بەردەوام بوون لە یاریکردن، پێشم وت، کاتێک لە گێمی یەکەم یاریزانێکی ئێوە لە یاریگادا کەتبوو من بە یاریزانەکانی خۆم وت تۆپەکە بکەنە دەرەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • پێش 1 هەفتە

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • پێش 1 هەفتە

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

سەرەتا