13/01/2022
263 جار خوێنراوەتەوە
له لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێردا ئاو چووه‌ته چه‌ندان ماڵه‌وه‌و زیانیان به‌ركه‌وتووه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی نوێی به‌هێزی باران بارین له شاری هه‌ولێر بووه هۆی دروستبوونی لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و په‌كخستنی ژیانی ئاسایی.
باران بارینی زۆر بووه هۆی دروستبوونی لافاو له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێری نوێ، به‌حركه، گوندی ئیتاڵی، برایه‌تی له‌گه‌ڵ شۆڕش و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه، كه له هه‌ندێك شوێن ئاو چووه ماڵانه‌وه و زیانیشی به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل گه‌یاند، هه‌روه‌ها بووه هۆی دروستبوونی ئاسته‌نگ له هاتوچۆ له شه‌قامه‌كاندا.
له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی لافاو، له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌وامی سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی كرده پشوو، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كانیش دواخران.
دروستبوونی ئه‌م لافاوه له شاری هه‌ولێر به‌سێهه‌م داده‌نرێت له‌م دوای هاتنی وه‌رزی پایزه‌وه، كه به وته‌ی هاووڵاتیان و په‌رله‌مانتاران هۆكاری دروستبوونی لافاوه‌كه به‌شێكی بۆ كه‌مته‌رخه‌می و بێ پلانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و شاره‌وانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە