13/01/2022
230 جار خوێنراوەتەوە
دابه‌شكردنی نه‌وتی حكومی به90 هه‌زار له‌دهۆك ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتوه‌ته‌وه
په‌یام
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری دهۆك نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵان‌دا به‌رانبه‌ر به 90 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش كه پێشتر ڕاگه‌یاندبوو: ماڵ به ماڵ ده‌چم تا بزانم نه‌وتیان وه‌رگرتووه، ئێستا ده‌ڵێت: ناتوانم سه‌ردانی هه‌موو شوێنێك بكه‌م ته‌نها سه‌ردانی دوو سێ ماڵ كردووه و ده‌شڵێت نه‌وت گران نه‌بووه .
حكومه‌تی هه‌رێم قسه‌ی تازه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت به‌رمیلێك نه‌وت به 90 هه‌زار به‌سه‌ر دانیشتوانی ناو شاره‌كاندا دابه‌شده‌كرێت چونكه داهاتیان باشتره‌و نه‌وتی 55 هه‌زاریش به‌سه‌ر خه‌ڵكی گونده‌كاندا دابه‌شده‌كرێت چونكی داهاتیان كه‌مه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌وه‌ڵامی گرانی نرخی نه‌وتی سپی حكومی ده‌ڵێت، پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی كڕیبوو به‌نرخی پاڵپشتیكراو كه هه‌ر به‌رمیلی 55 هه‌زار بوو له‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه شاخاوییه‌كان و گونده‌كاندا دابه‌شده‌كرا، به‌لاَم ئه‌و نه‌وته‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به ئێمه دراوه هه‌ر به‌رمیلێك 90هه‌زار دینار له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌و به‌و نرخه پێی داوین.
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، پلانی دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌وشێوه‌یه‌یه كه ئه‌و نه‌وته‌ی كه به‌رمیلی به 55هه‌زاره به دانیشتوانی ناوچه شاخاوییه‌كان و گونده‌كان ده‌درێت، چونكه داهاتیان كه‌متره، ئه‌وه‌شی كه نرخی 90هه‌زاره و له ئێستادا له دهۆك دابه‌شده‌كرێت‌و له‌داهاتوودا ده‌گاته پارێزگاكانی دیكه نرخه‌كه‌ی به 90هه‌زاره، چونكه دانیشتوانی پارێزگاكان داهاتیان باشتره.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، ئه‌و جیاوازییه له نرخی نه‌وتی سپی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌شده‌كرێت له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به‌ونرخه دراوه، پلانی ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه‌یه كه سه‌ره‌تا ئه‌و نه‌وته‌ی كه نرخی گونجاوه به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه شاخاوییه‌كاندا دابه‌شبكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە