12/01/2022 206 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ ڕێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی كرد


مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان پێشوازیی له‌ ڕێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی كرد.
مامۆستا علی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ هه‌ولێری پایه‌خت، پێشوازی كرد له‌ ڕێكخراوێكی هۆڵندی كه‌ كار و پڕۆژه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌، ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر بوو له‌ چینی گه‌نجان و پێگه‌یاندنیان.
شاندی میوان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا تیشكیان خسته‌سه‌ر مێژوو و كارو چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان، كه‌ كار له‌سه‌ر گه‌نجان ده‌كه‌ن، له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، به‌تایبه‌تی له‌ وڵاتانی پاشماوه‌ی جه‌نگ.
مامۆستا عه‌لی باپیر لای خۆیه‌وه‌ ده‌ستخۆشیی له‌ ڕێكخراوی ناوبراو كرد بۆ كارو چالاكیه‌كانیان له‌ خزمه‌تكردنی گه‌نجان‌و جه‌ختیشی كردوه‌وه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان كار بكه‌ن له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌ شلگیریی‌و، خلیسكان به‌ره‌و ڕه‌وشته‌ نزم‌و دزێوه‌كان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمەڵ بۆ بەرپرسان: بێکاریی و بێ مووچەیی بەردەوام بێت كار له‌ كار ده‌ترازێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    محه‌مه‌د حه‌كیم: لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمى کوردستان دۆخی هه‌رێم و به‌غدادیشیان به‌ بنبه‌ست گه‌یاندووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێکى کۆمەڵ کار بۆ راگرتنى دیپۆرتکردنەوەى پەنابەرانى کورد لە بەریتانیا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ باسی له‌‌سوودو گرنگیی‌و پێویستیی وه‌رزش كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ نێچیرڤان بارزانی: ناكرێت به‌م جۆره‌ حوكمڕانی به‌رده‌وام بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵ: مه‌حاڵه‌ ئه‌م جۆره‌ حكومڕانیه‌ به‌رهه‌مداربێت و درێژەى هەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ بۆكان جاف

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر پێشوازی لە دوو زیندانیی ئازادكراو دەكات

سەرەتا