11/01/2022
249 جار خوێنراوەتەوە
سۆران.. ئه‌و نه‌وته‌ی حكومه‌ت دابه‌شی كردووه ته‌نها به‌شی چه‌ند رۆژێك ده‌كات
زیاتر له هه‌رناوچه‌یه‌كی دیكه، دانیشتوانی ناوچه كوێستانیه‌كان بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه، پێویستیان به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپیه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌وته‌ی دانیشتوانی گوندی هه‌سنانه سه‌ر به ئیداره‌ی سۆران ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی حكومه‌تی دابه‌شی كردووه، ته‌نها به‌شی 20 ڕۆژیان ده‌كات، بۆیه دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ڕه‌خنه له لێدوانه‌كانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌گرێت له باره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر گونده‌كاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە