11/01/2022
279 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی له شاندێكی باڵای هوداپار كرد
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵا‌و سه‌ركردایه‌تیی، پێشوازیی كرد له (زه‌كه‌ریا یاپیچی ئۆغلو) سه‌رۆكی گشتیی هوداپارو شاندی یاوه‌ریی كه پێكهاتبوون له جێگری سه‌رۆك‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای حیزبه‌كه.
له دیداره‌كه‌دا وێڕای باسكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو په‌ره‌پێدانی زیاتری، بارودۆخی ناوچه‌كه خرایه به‌ر باس‌و، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تیی كۆمه‌ڵگاو ئاكاره به‌رزه‌كانی‌و، مه‌ترسیی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌لاڕێدا بردنی‌و داڕووخانی ڕه‌وشت‌و به‌ها به‌رزه‌كانی.
هاوكات ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆشش كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیلانه‌كانی داڕنینی خه‌ڵك له سیما‌و ناسنامه‌ی خۆیان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌و، ڕه‌نج‌و كۆششی هه‌مووان جێی ڕێز‌و بایه‌خپێدانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە