10/01/2022
235 جار خوێنراوەتەوە
باكووری كوردستان.. مه‌له‌كردنی گروپێك له‌ناو تاڤگه‌یه‌كی به‌ستوودا
پەیام
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكوانانی ده‌ریاچه‌ی وان، له‌ناو ئاوی تاڤگه‌ی مورادییه مه‌له‌یان كرد كه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه به‌شێكی به‌ستوویه‌تی.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به‌مه‌به‌ستی ناساندنی تاڤگه و راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆی چالاكیی جۆراوجۆر له تاڤگه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له میانی چالاكییه‌كه‌دا كه به پشتیوانیی شاره‌وانیی مورادییه به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له‌ناو ئاوی نیمچه به‌ستووی تاڤگه‌كه‌دا، مه‌له‌یان كرد كه له به‌رزایی نزیكه‌ی 20 مه‌تره‌وه ده‌ڕژێته خواره‌وه.
ئه‌ردۆغان ئۆزه‌ل سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكوانانی ده‌ریاچه‌ی وان، به میدیاكارانی راگه‌یاند ده‌ریاچه‌كه هه‌ر وه‌رزه و به جۆرێك جوانییه‌كانی خۆی ده‌نوێنێت و ئه‌م چالاكییه به مه‌به‌ستی ناساندنی ناوچه‌كه و بوژانه‌وه‌ی له گه‌شتیاریی زستانه‌دا ئه‌نجام دراوه.
وتیشی به گرووپێكی 60 كه‌سییه‌وه هاتووین كه 20 له ئه‌ندامه‌كانمان مه‌له‌یان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە