09/01/2022
366 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا.. كچێك لە ته‌مه‌نى 12 ساڵیدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌رگرت
پەیام
سەوسه‌ن ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 12 ساڵ بوو به گه‌نجترین ده‌رچووی مێژووی كۆلێژی زانكۆی برۆوارد له فلۆریدا، پێشتریش سوسه‌ن كه تواناكانی و ئاستی زیره‌كیه‌كه‌ی به " موعجیزه" وه‌سف ده‌كرا، له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه.
سه‌وسه‌ن له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوو توانی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی له زانستی بایۆلۆجی له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا وه‌ربگرێت.
پلانیشی هه‌یه به‌رده‌وام له فێربوون و خوێندن له زانكۆی فلۆریدا بێت، به نیازیشه هه‌ر یه‌ك له به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ر، كیمیا و زینده‌وه‌رزانی بخوێنێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌رنامه‌ی پایتۆنی زانكۆكه سه‌رنجی ڕاكێشاوه.
جینا دایكی سه‌وسه‌ن وتی :كچه‌كه‌ی به‌رپرسیار بووه له فێركردنی خۆی له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنه‌ماڵه‌كه هه‌وڵی خۆیان بۆ هاندانی داوه. له ساڵانی رابردووداشدا، خێزانه‌كه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئاستی زیره‌كی له ئاستی ته‌مه‌نی زۆر گه‌وره‌تره.
سه‌وسه‌ن ته‌مه‌نی ته‌نیا نۆ ساڵ بوو كاتێك بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ست هێنا و تاقیكردنه‌وه‌ی پێش زانكۆشی تێپه‌ڕاند، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی كه له فلۆریدا به‌كاردێت بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه ئایا خوێندكارێك شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆلیژ یان زانكۆیه‌ك وه‌ربگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە