09/01/2022 404 جار خوێنراوەتەوە

چاڤی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی سەرەکی لەدەست دا

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێکانی ئیریک گارسیایی بەرگریکاری لاوی یانەکەی ڕاگەیاند و بەم هۆیەشەوە یاریزانەکە لە جامی سوپەری ئیسپانی بەشداری ناکات.

گارسیا لە یارییەکەیان بەرانبەر غەرناتە دووچاری پێکان هات و بە ناچاری لە خولەکی 54دا چاڤی ڕاهێنەری گۆڕانکاری پێکرد و لە یاریگای هێنایە دەرەوە.

لە ماڵپەری تایبەت بە خۆی یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرای کرد، پاش ئەوەی پشکنینی وردیان بۆ گارسیا ئەنجامداوە دەرکەوتووە یاریزانەکە لە ماسولکەکانی ڕانی ڕاستیدا دووچاری پێکان هاتووە و بەو هۆیەشەوە یانەکە بۆ ماوەی پێنچ هەفتە لە تواناکانی ئەو بەرگریکارەی بێ بەش دەبێت.

بەهۆی ئەم پێکانەوە گارسیا ناتوانێت لە جامی سوپەری ئیسپانی بەشداری بکات، کە وا بڕیارە 12ی ئەم مانگە یارییەکانی لە وڵاتی سعودییە ئەنجام بدرێت و ڕۆژی چوارشەممەش لە کاتژمێر 10:00ی شەو لە یاری پێشکۆتایی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە بۆ جامی سوپەری ئیسپانی، بلاوگرانا جگە لە گارسیا لە تواناکانی ڕۆناڵد ئاراوخش بێ بەش دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا