08/01/2022
354 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌رێوه‌چوو
پەیام
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر به‌رێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به چه‌ند بڕگه‌یه‌ك. جه‌ختكرایه‌وه له دیدگای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سه‌باره‌ت به یاسایی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه خراوه‌ته روو.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بریاردرا، سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ خۆسازدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه بریاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكرێت.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بریاره سبه‌ی ئه‌نجام بدرێت، ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆبونه‌وه‌كه ده‌خوازین، وه بتوانێت به‌پله كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دابمه‌زرێت، به به‌رنامه‌یه‌كی شه‌فاف و خزمه‌تگوزار به‌هه‌موو خه‌ڵكی عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆیه چاوه‌روانیمان وایه كه پێكهاته‌كان بتوانن رۆژێ زووتر له‌سه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه رێكبكه‌ون له پێناو خزمه‌تكردن به گه‌لی عێراقدا.
پاشان تاوتوێی پرۆژی چالاكردنی و په‌ره‌پێدانی بادینان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئاماده‌كرابوو، به مه‌به‌ستی فراوانكردن و به‌هێزكردنی كاروباری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌و ده‌ڤه‌ره.
پاش تاوتوێكردنی سه‌ركردایه‌تی پرۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و ئه‌نجومه‌نی باڵای راسپارد بۆ جێبه‌جێكردنی.
له كۆتایدا تاوتوێی كاروباری ناوخیی حزب كرا‌و له‌و رووه‌وه ژماره‌یه‌ك بریار دران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە